ئەڵمانیا و بەریتانیا داوا لە ئێران دەکەن بڕیاری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێکەوتنی ئەتۆمی بە ئەرێنی سەیر بکات

 

وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەڵمانیا ، بەریتانیا ، فەڕەنسا ، چین ، رووسیا  و ئێران رۆژی یەکشەممە لە کۆبوونەوەیەکی نافەرمیدا لە رێگەی ڤیدیۆکۆنفرانس چەندین بابەتیان تاوتوێ کرد.

لەو کۆبوونەوەدا وەزیرانی ئەڵمانیا و بەریتانیا ، داوایان لە ئێران کرد ، بڕیاری گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی بە وەرچەرخان و ئەرێنی سەیر بکات و کارێکی وا نەکەن ڕێکەوتنی ئەتۆمی کۆتایی پێبێت .

هایکۆماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوا لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات ئەگەر کابینەی داهاتووی حکومەتی ئەمریکا بڕیاری گەڕانەوەی دا بۆ ناو رێکەوتنی ئەتۆمی ، لە پێناو تاکتیکێکی سیاسی ئەو هەلە لە دەست خۆیان نەدەن .

ماس گوتی : گەمەیەکی زۆر ئاڵۆزەو پێویستە ئێران ڕێز لە خاڵەکانی ڕێکەوتن بگرێت چونکە ئەوە داوا رێکارە دێتە بەردەم ئێران

ش، ب

Back to top button