په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى: ئەگەر پەكەكە خۆیان بە كورد بزانن دەبێت هاوكاریی هەرێمی كوردستان بكەن نه‌ك شه‌ڕی پێ بفرۆشێت
دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنوری ئامێدی و سحێلا هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پەرلەمانتارێكی یەكێتی ڕایگه‌یاند، كە ئەم دۆخەی كوردستان پێویستی بە كۆبوونەوەی لوتكەیە، داواشی كرد پەكەكە ڕەچاوی بارودۆخی هەرێمی كوردستان بكات.
عه‌باس فه‌تاح، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كێتى له باره‌ی هێرشه‌كانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: ” پێویسته لە لایەن حزبه كوردستانییەكان كۆبوونەوەیەكی لوتكە ڕێكبخرێ، چونكه بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه و عێراق ئه‌وه ناخوازێت جارێكى تر ئێمه تووشیی ئاڵۆزی و شەڕ ببینەوە”.
هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌شلێت:”ئەم وڵاتە هی هەمووانە بەو حزبانەی لە حكوومەتن و ئەوانەشی ئۆپۆزسیۆنن لێی بەرپرسین، ئه‌گه‌ر پەكەكەش خۆیان به كورد بزانن ده‌بێت هه‌وڵى هاوكارى و پارێزگاریكردن ئه‌م هه‌رێمه بده‌ن، چونكه هه‌موو لایه‌كمان له په‌ناى ئه‌م هه‌رێمه‌وه ده‌توانین خۆمان و كیانى خۆمان بپارێزین، درێژه به شۆڕشه‌كانمان بده‌ین و هیچ كات له‌گه‌ڵ ئه‌وەدا نین كه زیان به هه‌رێمى كوردستان بگه‌یه‌ندرێت”.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه كه به‌رپرسیاریه‌تیی ئه‌م هه‌رێمه له ئه‌ستۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه و ئه‌ركه قورسه‌كه ده‌كه‌وێتە سه‌ر شانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ده‌بێ بە شێوەیەكی ئاشتییانە هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م دۆخه بدرێت.