پارێزەرێك لە سلێمانی: هۆشداری له داگیر كردنی سلێمانی له لایه‌ن په‌كه‌كه ده‌دات
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنوری پارێزگای سلێمانی به تایبه‌ت له قه‌زای ماوه‌ت چه‌ند بنكه‌و باره‌گایه‌كی كرده‌وه له ئێستادا به‌شێك له گونده‌كانی ئه‌و سنوره‌ی له قه‌زاكه دابڕیوه‌و بنكه‌و باره‌گایانكردوونه‌ته‌وه‌و، له ماوه‌ی رابردووش تێكه‌ل به خۆپیشاندانه‌كانی سنوری سلێمانی بوون و هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گا حزبی و حكومیه‌كانی ناوچه‌كه و چه‌ند خۆپیشانده‌رێكیشان كوشت و بریندار كرد، پارێزه‌رێكیش له سلێمانی هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی كه په‌كه‌كه سلێمانی داگیر بكات.
شاباز سیوەیلی، پارێزەر و چاودێریی سیاسی له باره‌ی جوله‌كانی په‌كه‌كه له سنوری سلێمانی رایگه‌یاندووه كه، ساڵانێکی زۆرە پەکەکە بووەتە داردەستی هەندێك وڵاتی ناوچەکە و دەستتێوەردانەکانی لە رۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستان بۆتە هۆی سەرئێشە و زیان گەیاندن بە خەباتی نەتەوەیی و پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بیانووی داوەتە دەست وڵاتانی دراوسێ، بەتایبەت تورکیا کە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ببەزێنێت”.
هه‌روه‌ها ئه‌و پارێزه‌ره راشیگه‌یاندووه كه رەفتاری سەرانی پەکەکە و ئاراستەی سیاسی‌یان بە تەواوی لە خزمەتی نەیارانی کورددایە و بە ئاشکرا کار بۆ سڕینەوەی قەوارەی سیاسی و دەستووریی هەرێمی كوردستان دەکەن، لە كاتێكدا تائێستا حکوومەتی هەرێمی كوردستان لەبەر خاتری پاراستنی خەڵكی كوردستان لە ئاژاوە و ڕێزگرتن لەوەی ئەوان گوتوویانە كار بۆ پارچەیەكی دیكەی كوردستان دەكەن، نەیویستووە دژی پەکەکە هیچ بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بدات، بەڵام ئارامیش سنووری خۆی هەیە و لەوە زیاتر نابێ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان باجی سیاسەتە هەڵەکانی ئەم تاقمە بدەن، چونکە حکوومەتی هەرێمی كوردستان قەوارەیەکی دەستووری و فەرمییە و دەتوانێت لەگەڵ حکوومەتی عێراق، یان وڵاتانی دراوسێ کار بۆ نەهێشتنی ئەو دەستدرێژییانەی پەکەکە بکات”.
شاباز سیوەیلی گوتیشی: “ئاژاوەگێڕییەکانی دوو هەفتەی رابردوویان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئەو راستییە دەسەلمێنن. بۆیە یەکێتی دەبێ لەوە تێ بگات، پەکەکە نە لە ڕابردوودا و نە لە ئێستا و داهاتووشدا هیچ سوودێکی بۆ خەڵکی کوردستان بە گشتی و هیچ لایەنێکی سیاسی نییە و وەك چۆن لە نەوەدەکاندا لەگەڵ یەکێتی شەڕی دەست پێ کرد، ئێستاش بەم شێوەیە بەردەوام بێ و بۆی بچێتە سەر، سنووری پارێزگای سلێمانی داگیر دەکات و یەکێتیش ئەگەرچی ئێستا لە رووی سیاسییەوە بەهۆی پەکەکەوە زۆر زیانی بەرکەوتووە، ئەگەر سنوورێك بۆ ئەم دەست تێوەردانەی پەکەکە دانەنێت، ئەوا لەداهاتوودا خراپتر چاوەڕێی دەکات و زیانی زیاتری پێ دەکەوێ”.