مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گیوم ویل بورپێر فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد. لە دیدارەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەبوو، دۆخی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتووێ کرا و جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە. فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکا و هاوپەیمانانە لە ناوچەکەدا . سەرۆکی حکومەت وێرای سوپاسکردنی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا،ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشاکان کرد لە دەڤەرەکە، لە پێناو گەڕانەوەی سەقامگیریی و تەناهی بۆ ناوچەکە و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان. هەروەها جەختی کردەوە کە پێویستە هێزە چەکدارە نایاساییەکان، هەرێمی کوردستان بەجێ بهێلن بۆ ئەوەی هەموو هێز و تواناکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەرخان بکەین

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە گیوم ویل بورپێر فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.
لە دیدارەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەبوو، دۆخی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتووێ کرا و جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش کرایەوە.
فەرماندەی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، دووپاتیکردەوە کە هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکا و هاوپەیمانانە لە ناوچەکەدا .
سەرۆکی حکومەت وێرای سوپاسکردنی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا،ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشاکان کرد لە دەڤەرەکە، لە پێناو گەڕانەوەی سەقامگیریی و تەناهی بۆ ناوچەکە و زەمینەخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان.

هەروەها جەختی کردەوە کە پێویستە هێزە چەکدارە نایاساییەکان، هەرێمی کوردستان بەجێ بهێلن بۆ ئەوەی هەموو هێز و تواناکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەرخان بکەین.

Back to top button