دادگایه‌كی توركیا سزای 22 دوو ساڵ زیندانی بۆ له‌یلا گۆڤه‌ن ده‌ركرد
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و په‌رله‌مانتاری كوردی به تۆمه‌تی هاوكاری كردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌ستگیر كرد، ئه‌مڕۆ دادگای ئامه‌د سزای 22 ساڵ و سێ مانگ زیندانی بە سەر سیاسەتمەداری کورد لەیلا گۆڤەن ھاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە)دا سەپاند.
میدیاكانی توركیا،رایانگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ دانیشتنی دادگا بۆ سکاڵای دژ بە لەیلا گۆڤەن ھاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) لە 9ھەمین لقی دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو، لەیلا گۆڤەن لە سکاڵاکەدا بە ” 18 تاوان تاوانبار” کراوە.
هه‌روه‌ها میدیاكان رایانگه‌یاندووه كه داواکاری گشتی لە دانیشتنەکەدا تۆمەتەکانی “دامەزراندن و بەڕێوەبردنی رێکخستن، ئەندامبوون لە رێکخستن، ھاندانی گەل بۆ کۆبوونەوە، خۆپیشاندان و رێپێوان لە دژی یاسا، بەشداریکردن لە رێپێوانی دژ بە یاسا، خستە پاڵ گۆڤەن و داوای کرد سزای زیندانیکردنی 22ساڵ و سێ مانگی بەسەردا بسەپێنێت.