له‌ کەرکووک خۆپشاندان دژبە کەمی کارەبای نیشتمانیی به‌ڕێوه‌چوو

 

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌وتی كه‌ركووك به‌شێكی گه‌وره‌ی داهاتی عێراق دیاری ده‌كات به‌ڵام ئه‌و شاره‌ تا ئێستاش كه‌مترین خزمه‌ت گوزاری پێشكه‌ش كراوه‌، بۆیه‌ بۆ جاری دووه‌م ژمارەیەک لە ھاووڵاتییانی شاری کەرکووک دژبە کەمی پێدانی کارەبای نیشتمانیی، لەبەردەم بینای پارێزگای کەرکووک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

 

نوێنەری خۆپشاندەران حەسەن حوسێن له‌ باره‌ی خراپی دۆخی كاره‌بای شاره‌كه‌یان له‌ میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه‌ راگەیاند کە ماوەی چەند مانگێکە کارەبای نیشتمانیی لە کەرکووک بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و لە ٢٤ کاتژمێردا، تەنھا پێنج کاتژمێر کارەبای نیشتمانیی دابەش دەکرێت.

 

هه‌روه‌ها نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران  راشیگەیاند کە کێشەیەکی دیکەی کەرکووک، نەبوونی ھەماھەنگییە لەنێوان کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە ئەھلییەکاندا، لەگەڵ ئەوەیشدا مۆلیدە ئەھلییەکان لە کاتژمێر سێی پاش نیوەڕوە کارەبا دەدەن بە ھاووڵاتییان ئەمەیش کاریگەری خراپی کردووەتە سەر خوێندنی ئۆنڵاین بۆ قوتابیان.

 

له‌ وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران به‌رپرسێك له‌ پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاندووه‌ كه‌ کێشەی کارەبای نیشتمانیی لە ھەموو پارێزگاکانی عێراقدا بوونی ھەیە و بەرھەمھێنانی کارەبا لە عێراقدا، ١٧ ھەزار میگاوات بوو، بەڵام ئێستا بەرھەمھێنانی کارەبا بۆ ١١ ھەزار میگاوات کەمیکردووە.

 

Back to top button