لایەنە سیاسیەکانى رۆژئاواى کوردستان ئیدانەى تۆپباران و دەست درێژیەکانى تورکیا بۆ سەر عەین عیسا دەکەن
دواى ئەوەى جارێکى دیکە تورکیا دەستى کردووە بە بۆردوومانکردنى شارى عەین عیسا لە رۆژئاواى کوردستان ئەمڕۆ لایەنە سیاسیەکانى رۆژئاوا لە عەین عیسا کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیان رێکخست و تێیدا ئیدارەى دەست درێژیەکانى تورکیا بۆ سەر رۆژ ئاواى کوردستان کرا و به‌یه‌كه‌وه دژایه‌تی خۆیان بۆ هێرشه‌كانی توركیا دژی ناوچه‌كه‌یان راگه‌یاند.
هەروەها لایەنە سیاسیەکان لە بەیاننامەکەیاندا کە لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا خوێندیانەوە رایگەیاند ، هه‌وڵێكی دیكه له ئارادایه بۆ داگیركردنی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیكه‌ی باكووری سووریا، كه هێزه كوردییه‌كان له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگاریان كردبوو. ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر عه‌ین عیسا ده‌ریده‌خات، توركیا پابه‌ند نابێت به رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌وه و ئه‌مه‌ش پرسیاری درووستكردووه، چاره‌نووسی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ك و توركیا و رووسیا له لایه‌كی دیكه‌وه له باره‌ی ره‌وشی سووریا به كوێ ده‌گه‌ن.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و لایه‌نه كوردییانه داوایان كردووه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فشار بخاته سه‌ر توركیا و رێگه نه‌دات له‌شكركێشی بكاته سه‌ر ناوچه‌كه‌یان.