بێنزیما بەشكاندی ڕیكۆردی تێری هێنری دەبێتە باشترینی فەرەنسا

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ) بڵاویكردوەتەوە كە بێنزیما بەتۆمار كردنی ئەو گۆڵەی دوێنێ شەو بە تۆمار كردنی 176 گۆڵ بوو بە باشترین گۆڵكاری فەرەنسا كە لە پێنج خولە گەورەكەی ئەوروپا یاری دەكات و ڕیكۆردی تێری هێنری شكاند كە 175 گۆڵی تۆمار كردبوو، ئەو ژمارە گۆڵانەش بێ ئەو گۆڵانەیە كە كەریم لە خولی فەرەنسی تۆماری كردوون، لەكاتێكدا هێنری گۆڵەكانی لە هەردوو خولی ئینگلیزی و ئیسپانی تۆماری كردبوو.

جێی ئاماژەیە، لە دوایین یارییەكانی ڕیال مەدرید كەریم بە ئاستێكی نایاب دەركەوتوە و ئێستاش لە لیگای ئیسپانیا 7 گۆڵی بۆ ریال مەدرید تۆمار كردوو ڕكابەری لەگەڵ گۆڵكارانی لیگا دەكات.

Back to top button