عێراق گرێبەستى کڕینى ڤاکیسنى کۆرۆناى لەگەڵ کۆمپانیاى فایزەرى ئەمەریکى واژۆ کرد

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، گرێبه‌ستی كڕینی ڤاكسینی کۆرۆناى له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فایزه‌رى ئەمەریکى واژۆكرد و بڕیاریشە کاروانى یەکەمى ڤاکسینەکە لەسەرەتاى ساڵى داهاتوودا بگاتە عێراق.

سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئەمرۆ عێراق گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای فایزه‌ر واژۆكردوه‌، به‌مه‌به‌ستی کڕینى ملیۆنێك و (500) هه‌زار ڤاكسینی كۆرۆنا.

بەپێى گوتەى وتەبێژى وەزارتى تەندروستى عێراق، ڤاکسینەکە لە سەرەتاى ساڵى داهاتوودا دەگاتە عێراق.

سەبارەت بە دۆخى کۆرۆنا لە عێراق، گوتەبێژى وەزارەتى تەندروستى رایگەیاندووە، بەرەو پێشچونى باش بەدیهاتوە و داتاکانى توشبون و مردن بە کورۆنا دابەزیون.

Back to top button