حكوومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتيژیی له‌هه‌ڵه‌بجه خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنەوە
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین پڕۆژه‌ی ستراتێژیی له‌هه‌ڵه‌بجه خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنەوە ، بڕیاره ده‌ست به جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی تریش بكرێت.
كاوه عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به‌ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: چه‌ندین پڕۆژه له كابینه‌ی 9ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خراونه‌ته واری جێبه‌جێكردنەوە و 10 پڕۆژه لە سیكتهری ڕێگاوبانه.
ڕاشیده‌گه‌ێنێت ، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ملیارێك و 300 ملیۆن دیناری بۆ سیانه‌ی ڕێگاوبانی ناوه‌ندی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ناحیه‌كانی دابین كردووه و ده‌ست كراوه به سیانەكردنی ته‌واوی ئه‌و ڕێگایانه‌ی بوودجه‌ی پێویستی بۆ دابین كرابوو.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: ئێستا پڕۆژه‌ی دروستكردنی بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه له بواری جێبه‌جێكردندایه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 12 دۆنم زه‌وی که كولفه‌ی چوار ملیار دیناری بۆ ته‌رخان كراوه.