هــەولێر: لە رووداوێکى هاتوچۆدا ژن ومێردێک گیانیان لەدەستدا

بەرەبەیانى ئەمرۆ لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە شەقامى (120) مەترى شارى هەولێر دوو کەس گیانیان لە دەستدا کە هاوسەرى یەکترین.

فازیڵ حاجى گوتەبێژى پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند، کاژمێر (4) ى بەربەیانى ئەمڕۆ لەسەر شەقامى (120) مەترى هەولێر ئۆتۆمبێلێکى جۆرى دۆج چارجەر بەهۆى تیژڕەوییەوە خۆى کێشاوە بە تانکەرێکى گواستنەوەى بەرهەمە نەوتیەکاندا، لە ئەنجامى رووداوەکەشدا شۆفێر و سەرنشینى چارجەرەکە کە هاوسەرى یەکترى بوون گیانیان لەدەستدا.

راشیگەیاندوە، پێشبینی دەکرێت خێرایی دۆجەکە لەکاتی پێکدادانەکە لەنێوان ( 180) بۆ (200) کیلۆمەتر بوبێت کە ئەمەش وایکردبوو هێزی پێکدادانەکە بەشێوەیەکى بەهێز بێت.

بەپێى لێدوانەکەى گوتەبێژى پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر، هۆکارى ئەو رووداوە بە رێژەى (100%) خرایە ئەستۆى ئۆتۆمبێلى جۆرى دۆج چارجەر، چونکە تانکەرەکە لەسایدی خۆی رۆیشتوە و کێشەی نەبوە.

Back to top button