وەزیری تەندروستی لەسەر كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان دەدوێت

 

لەبارەی دەستپێکردنەوەی خوێندن لە قوتابخانەکان، وەزیری تەندروستی گوتی “بەداخەوە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن وەکو جاران نەماوە، بەڵام ئەنجامی باش لە داخستنی قوتابخانەکان هەبووە و وایکردووە کە تووشبوونی کۆرۆنا کەمتربێتەوە.

هاوکات سامان بەرزنجی گوتی : لە سەرەتای ساڵی داهاتووش راپۆرتی خۆمان پێشکێش دەکەین و جارێ ناتوانین پێشبینی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بکەین. بۆیە هەڵسەنگاندنەکان تەواو دەکەین ئینجا بڕیار لەبارەی کردنەوەی قوتابخانەکان دەدەین.”

 

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، رۆژی دووشەممە تەنیا 165 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 3 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر رۆژانە سەروو هەزار تووشبووی کۆرۆنا و زیاتر لە 20 کەس گیانیان لەدەست دەدا.

Back to top button