کەیسی سڵیمان هەڵشۆیی بوو بە هۆی دەستگیر کردنی ١٩ کەس

 

پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیاندرواێکدا ئاشکرای دەکات ، هاوکات لە گەڵ دەستگیرکردنی سلێمان هەڵشۆیی بازرگان ، ١٩ کەسی دیکە دەستگیر کراون  و تۆمەتبارن لە دۆسییەی شێوەیەک تەڵەکەبازی .

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی ڕاپەرین دا هاتووە ، لەو چەند رۆژەدا ٥٠ کەس سکاڵای یاساییان تۆمار کردووە بۆ وەرگرتنەوەی پارەکانیان کە داویانە بە سلێمان هەڵشۆیی .

وەک پۆلیسی ڕاپەرین ئاماژەی پێداوە لە ئێستادا ٥٠٠ کەس ناویان تۆمار کردووە بۆ سکاڵاکردن و وەرگرتنەوەی پارەکانیان ، لێکۆڵینەوەکانیش لە لایەن پۆلیسەوە بەردەوامە بۆ ئەوەی ڕاستی و دروستی ئەو جۆرە بازرگانی و تەڵەکەبازییە روون بێتەوە

Back to top button