داهاتی خاڵە سنوورییەکانی سلێمانی دەچێتە گیرفانی چ کەسانێکەوە

 

داهاتی سلێمانی ٣٠٪ داهاتی کوردستانە و لە کۆی گشتی داهاتی هەرێمی کوردستانیش ٤٧٪  بۆ خەرج دەکرێت

لە سەتاسەدی داهاتی سلێمانی ٣٠ ٪ دەگەرێتەوە خەزێنەی حکومەت و ٧٠ ٪ دەچێتە گیرفانی قاچاغچییەکانی سەر بە بەرپرسانی سلێمانی .

لەمبارەوە حەمید شەریف ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : لە كۆی داهاتی هەرێمی كوردستان، تەنیا ٣٠٪ی داهاتی هەرێمی كوردستان دابین دەكات و ٧٠٪ی داهاتەكە لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆكەوە دابین دەكرێت. بەپێی زانیارییەكانیش ٤٧٪ی سەرجەمی داهاتەكانی هەرێمی كوردستان، بۆ مووچە و خەرجییەكانی سنووری سلێمانی خەرج دەكرێت

شەریف هاوکات ئاماژە بەوە دەکات نەگەڕانەوەی گشتی داهاتی سلێمانی بۆ خەزێنەی حکومەت هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ دەسەڵاتی گرووپێکی مافیا کە دەستیان بە سەرداهاتی خاڵە سنوورییەکان داگرتووە و پشتی هەموو ئەو چاقاغچیانە دەگرن کە بە نایاسایی لە کاری هاوردەو هەناردەدا دەستیان هەیە و بەرژەوەندی خۆشیانی تێدا مسۆگەرە .

ئەوە لە کاتێکدایە ، لە بەرانبەر نەگەڕانەوەی داهاتی سلێمانی بۆ خەزێنەی حکومەت، خەرجییەكی زۆری هەیە و لە كاتێكدا هەولێر و دهۆك بە هەردوو پارێزگا کەوە ٧٠٪ی داهاتەكانی كوردستان پێكدەهێنن، كەچی تەنیا ٥٣٪ی سەرجەمی داهاتی كوردستانیان بۆ خەرج دەكرێت و ٤٧٪ی داهاتەكە بۆ مووچە و خەرجییەكانی دەڤەری سلێمانی خەرج دەكرێت.

پێشتریش کاروان ساڵح، ئەندامی پێشووتری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتبووی : ، ناکرێت دەسەڵاتێك لە ناوچەیەكدا دەست بەسەر داهاتەكاندا بگرێت و بڵێت “بەشی خۆم بۆ خۆم و بەشی تۆش دەخۆم ، بەڵام هەموومان دەزانین بە گەڕانەوەی داهاتی سلێمانی بۆ خەزێنەی حکومەت ، دەکرێت بێکێشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکرێت

Back to top button