لە ترسی وەڵامدانەوەی ئەمریكا،عێراق ھەنگاوی نا

 

لە شەوی ڕابردووەوە هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی پلانێکی بەرفراوان بە بەشداری سوپا و پۆلیس و ئاسایشی نیشتیمانی لە چەند ناوچەیەکی شاری بەغدا، بە ئامانجی ڕێگریکردن لە هەر جۆرە هێرشی موشەکی نوێ بۆ سەر ناوچەی سەوز، کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لێییە

ئەمەش لەترسی وەڵامدانەوەی سەربازی ئەمریکا دێت لەکاتی دووبارەبوونەوەی ئەو هێرشەدا کە لەنێوان بەئامانجگرتنی دەستە و لایەنە پرۆ – ئێرانییەکاندا دەخولێتەوە ، یان گەڕانەوە بۆ بڕیاری لەکارخستنی باڵیۆزخانەکە لەبەغدا کە واشنتن بەهۆی پابەندنەبونی عێراقی بەئاسایش و کارمەندانی باڵیۆزخانەوە لێی دواوە .

پلانە نوێیەکە دوای ڕۆژێک دێت لە هێرشی موشەکی توند کە ناوەندی بەغدای کردە ئامانج و لە ئەنجامدا زیانی ماددی و ماڵی گشتی و ماڵی تایبەتی دانیشتوانی نزیک ناوچەی سەوز ی لێ کەوت، هاوکات باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و پشتڕاستی کردەوە کە هیچ زیانێکی گیانی لەو هێرشەدا تۆمار نەکراوە

Back to top button