روونکردنەوەی وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت بە داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی ( ئێن ئاڕ تی )

 

لە روونکردنەوەیەکدا کە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە ، تەیدا هاتووە ، ئەو وەزارەتە بڕیاری ئەوەی نەداوە کەناڵی ( ئێن ئار تی )  دابخرێت

دەقی روونكردنەوەكە:

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

سەبارەت بە بابەتی داخستنی نووسینگەکانی کەناڵی NRT لە هەولێر، ئێمە هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە کە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ، ئەو نووسینگانە داخراوبن وهیچ بڕیارێکیش لە وەزارەتەوە لەو بارەیەوە دەرنەچووە. جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز مەسرور بارزانی، فەرمانی بۆ ھەموو وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەرکردووە کە ڕێز لە هەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بگیرێت و لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان،  بە ئازادانە کاری خۆیان ئەنجام بدەن.

وەزارەتی ناوخۆی

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

هەولێر

 

22/12/2020

Back to top button