قەرز و قیستی بانک و کۆمپانیاکان بە ( دینار ) دەدرێتەوە

 

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە لایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە ، کە ڕێک پێچەوانەی هەموو سیاسەتێکی ئابووری جیهانییە ، وای کردووە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ، شێوەی دانەوەی قیستی کۆمپانیاکان بکەنە دینار

د. محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی “بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی کاریگەری دەبێت لەسەر دانەوەی قەرز و قیستی کۆمپانیاکانی نیشتەجێوون، ئەوانەی فەرمانبەرن فشاری زۆریان لەسەر دروست دەبێت لەکاتی دانەوەی قەرز و قیستەکانیان بە کۆمپانیاکان، بۆیه کار ئاسانی بۆ ئەو بابەتە دەکەین:

هاوکات شوکری ئاماژە بەوە دەکات “بەمەبەستی کارئاسانی بۆ ئەو هاووڵاتی و فەرمانبەرانە تاوتوێی دیاریکردنی میکانزمێکی گونجاو دەکەین بۆ ئەوانەی قەرز و قیستی کۆمپانیاکانیان لەسەر ماوە لە بڕی دۆلار بکرێتە دینار

لە کۆتاییشدا بۆ دڵنیایی ئەوانەی قیستی کۆمپانیاکانیان لە سەرە ڕایدەگەیەنێت ، دیاری کردنی قیستەکان لە دۆلارەوە بۆ دینار بە پێی نرخی پێشووی دۆلار دەبێت

Back to top button