چەند تۆمەتبارێك دەستگیر كران

 

مستەفا ئەلکازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی کۆمەڵێکی ڕاگەیاند کە گومان دەکرێت دەستیان لە هێرشی ڕۆکێتی بۆ ناوچەی سەوز هەبێت کە بینای باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ئەرکی جۆراوجۆری ڕۆژئاوای تێدایە
هەروەها حکومەت و پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار ، ڕۆژی یەکشەممە ، نیگەرانی خۆی لە هێرشە تیرۆریستیە ترسنۆکەکە دەربڕی .

ئەم ڕاگەیاندنەی ئەلکازمی پاش کاردانەوەی توڕەناوخۆیی و نێودەوڵەتی هات لە بەرامبەر هێرشکردنە سەر بارەگای باڵیۆزخانەکە کە ڕەنگە پاڵ بە بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان بەغدا و واشنتنەوە بنێت ، لە کاتێکدا چەندین میلیشیا خۆیان لەو هێرشە دوور خستۆتەوە و بێ بەرپرسیارێتی خۆیان لەو هێرشە دا دووپات کردەوە بەڵام چاوەكان لە سەر میلیشیای سەر بە لیوای حیزبوڵا و میلیشیای عەسائینی ئەهل ئەلحەق – ی ئێرانین.
ئەلکازمی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی:”بۆردومانکردنی دوێنێی ناوچەی سەوز کارێکی ترسنۆکانەی تیرۆریستیە، ئەو مووشەکانە بەر عێراقییەکان کەوت”

Back to top button