پەیامنێرێکی NRT لە کەناڵەکە دەریانکردم و پێیانگوتم ستایلی تۆ لەگەڵ ئێمە ناگونجێت

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو بە هۆی پێنەدانی مووچەکانیان ژمارەیەک کارمەندی کەنالی ئێن ئاڕتی زمان حالی نەوەی نوێ دەستیان لەکار کێشایەوە، لە ئێستادا بۆ کەمکردنەوەی فشارەکانی سەریان بەتایبەت لە رووی دابینکردنی مووچە، نە هۆکاری جیاواز کارمەندانیان دەردەکەن و پەیامنێرێکیش دەنوسێت دوای شەش ساڵ پێیان گوتم: ستایلی تۆ لەگەڵ ئێمە ناگونجێت

ژاڵە محەمەد پەیامنێری کەناڵی ئێن ئاڕتی رایگەیاندووە : لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەرکراوم و هۆکارەکەیم نەزانیوە، دواتر پێیان وتم کە ستایلی تۆ لەگەڵ ئێمە ناگونجێت.

هەروەها ئەو رۆژنامەنووسە دەشڵێت: ئێن ئاڕ تی وەک منداڵێکی خۆم وابوو خۆشمویست، ساردی و گەرمی زۆر و شەو ڕۆژم لەگەڵی بردە سەر، کەس نەزانێ ئەوانەی نزیک بوون لە ئیشەکەم گەواهی دەری ئەوەن.

Back to top button