چاودێرێكی سیاسی رۆژئاوا: په‌كه‌كه‌ له‌ رۆژئاوا هەوڵی فتنە و ئاژاوەگێڕی دەدا و دژی رێکخستنەوەی نێوماڵی کوردستان دەوەستێتەوە

 

 

دوای ئه‌وه‌ی پارتیه كوردستانیه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌ هه‌وڵی دروستكردنی ئیداره‌یه‌كی هاوبه‌ش و به‌رێوه‌بردرنی رۆژئاوای كوردستانن به‌ شێوه‌یه‌كی هاوبه‌یش له‌ سیاسه‌ت و ئیداره‌ دان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌، په‌كه‌ك هه‌وڵه‌كانی چڕ كردۆته‌وه‌ بۆ له‌بار بردنی هه‌وڵه‌كانی و سیاسه‌تمه‌دارێكی رۆژ ئاوای كوردستانیش ده‌ڵێت: رەوتێکی بەهێز لەناو پەکەدا هەیە، هەوڵی فتنە و ئاژاوەگێڕی دەدا و دژی رێکخستنەوەی نێوماڵی کوردستان دەوەستێتەوە

 

كاوه‌ عەزیزی، چاودێری سیاسی و مامۆستای زانكۆ رایگه‌یاندووه‌ :هەوڵ دەدا دووبەرەکی و باوەڕنەبوون بە بەرامبەرەکانی بچێنێ بۆ ئه‌م مه‌بسته‌ میداكانی خۆی خستوونه‌ته‌ گه‌ڕ و  کەوتووەتە خزمەت وڵاتانی داگیرکاری کوردستان، ئەمەش زۆر بە روونی لە دەستوەردانی نایاسایی لە تەواوی بەشەکانی کوردستاندا دەردەکەوێ

هه‌روه‌ها ئه‌و چاودێره‌ سیاسیه‌ ده‌شلێت پارتی په‌یه‌ده‌ هەمووی لەگەڵ  په‌كه‌كه‌دا نییە، بەڵکو هەرە زۆریان نایانەوێ بەشێک بن لە PKK، تەنانەت دەیانەوێ لێی رزگار بن، بۆ جەختکردنەوەی ئەمە، یەکێک لە مەرجەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە دانوستان لەگەڵیاندا ئەوە بوو، PKK لە رۆژئاوای کوردستان بچێتە دەرێ، ئەگەرچی رازیش نەبوون، بەڵام هەر لە دانوستاندا بەردەوامن و جەختیش لە سەرکەوتنی دەکەنەوە”.

 

هه‌روه‌ها ده‌شلێت: باڵە گرێدراوەکەی پەکەکە لەناو په‌یه‌ده‌، کە دەستیان بەسەر راگەیاندن و کاروبارەکانی دیکەدا گرتووە، خەریکی ئاژەوەگێڕی و دووبەرەکی نانەوەن و تەگەرە ئەخەنە بەردەم یەکێتیی ریزەکانی کورد له‌ رۆژئاوا”.

 

Back to top button