موفتی عێراق هه‌ر پێكهاته‌یه‌كی به‌راز له دروستكردنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به‌كارهاتبێت به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه حه‌رامه
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیا جیهانیه‌كان توانیان ڤاكسینی دژه كۆرۆنا بدۆزنه‌وه، ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا روون نیه كه پێكهاته‌كانی دروستكردنی ڤاكسینه‌كه چیه به‌ڵام چه‌ند میدیایه‌كی جیهانی ئاماژه به چه‌ند پێكهاته‌یه‌ك له له‌شی ئاژه‌لی به‌راز ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی ڤاكسینه‌كه موقتی عێراقیش رایده‌گه‌یێنیت ئەگەر لە دروستكردنی ڤاگسینی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنادا، پێكهاتەی بەراز بەكار هاتبێت، ئەوا لێدانی ڤاگسینەكە حەرامە.
ئەمڕۆ سێشەممە مەهدی سمێدەعی موفتی عێراق رایگەیاندكه لە هیچ شتێكی حەرامكراودا، شیفا نییە، چونكە پیسە بۆیە حەرام كراوە ئەگەر لە دروستكردنی ڤاگسینی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنادا، پێكهاتەی بەراز بەكار هاتبێت، ئەوا لێدانی ڤاگسینەكە حەرامە.
شایه‌نی باسه ئەم فتوایەی سمێدەعی لە كاتێكدایە كە ئەمینداری گشتیی فەتوا لە خانەی فەتوای میسری رایگەیاندبوو ئەو پێكهاتەی بەرازەی لەناو ڤاگسینی كۆرۆنادا هەیە، گۆڕانكاری كیمیایی تێدا كراوە، بۆیە بەكارهێنانی ڤاگسینەكە جیاوازە لەگەڵ بەكارهێنانی گۆشتی بەراز و حەرام نییە.
بەڵام موفتیی عێراق ئەوەی یەكلا كردووەتەوە كە ئەگەر پشتڕاست بێتەوە لە دروستكردنی ڤاگسینی كۆرۆنادا، هەر پێكهاتەیەكی بەراز بەكارهێندراوە، ئەوا ڤاگسینەكە پیسە و نابێ بەكاربهێندرێت.