گوتهبێژی حكومهتی عێراق، پڕۆژه یاسای بودجهی 2021 رهوانهی پهرلهمان كرا
دوای ئهوهی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراق پڕۆژه یاسای بودجهی ساڵی 2021 ی پهسهند كرد گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی ڕەوانەی پەرلەمان کرد.
حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی رۆژنهوانیدا ڕایگەیاند، موچەی فەرمانبەران، ئەوانەیان کە خاوەندی داهاتێکی دیاریکراون، زۆر دەستکاری موچەکانیان ناکرێت وەک ئەوەش لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا هاتووە.
له بهشێكی دیكهی قسهكانیدا له بارهی پرسی ئهنجامدانی چاكسازی رایگهیاند كه، پەڕەی سپی کە تایبەتە کە چاکسازییەکانی حکومەت لە بوارە جیاجیاکان، لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ جێبەجێ کراوە.
پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق لەسەر بنەمای ٤٢ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت دیاریکراوە، کە مانگانە عێراق ٣ ملیۆن بەرمیل و ٢٥٠ هەزار بەرمیلی هەرێمی کوردستانیش ڕەوانەی دەرەوە بکرێت و کۆی کورتهێنان لە بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق گەیشتووەتە نزیکەی شەش تریلیۆن دینار.