قوباد تالەبانی لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر بودجەی ٢٠٢١ رێککەوتین
دوای ئەوەی شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدایانکر پاش دوو هەفتە مانەوە سەرۆکی شاندی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدارایگەیاند کە لەگەڵ حکومەتی عێراق لە لەسەر بودجەی 2021 رێککەوتین
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی شاندی دانوستانی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا لەكۆنگرەیەكیرۆژنامەوانیدا لەشاری بەغدا رایگەیاند، لەچوارچێوەی سەردانەكەماندا کە بەمەبەستی گفتوگۆکردن بۆ جێبەجێكردنی یاسای كورتهێنانیدارایی سەردانی شاری بەغدامانکرد، توانیمان لەگەڵ عێراق رێككەوین لەسەر بودجەی 2021 بكەن.
سەرۆكی شاندی دانوستانی هەرێم گوتیشی، ساڵی 2021 ساڵێكی قورس دەبێت ئەوەش پێویستی بە كاری هاوبەشە و تا رووبەڕوویتەحەدییەكان ببنەوە و پێویستمان بەیەكڕیزییەكی نیشتمانییە دوور لەموزایەدەی سیاسی و دوور لەكەشی هەڵبژاردن، دەبێت كار بكەین بۆدەربازكردنی عێراق و كوردستان لەكێشە داراییەكان“.
هەروەها راشیگەیاند کە “بەغدا هیچ بڕە پارەیەكی بۆ هەرێمی كوردستان دیاری نەكردووە، گفتوگۆكانیش شكستیان نەهێناوە و بەردەوامن،لەسەر بودجە رێككەوتین و چاوەڕێین لەپەرلەمانی عێراق ئەو گفتوگۆیانە بە چڕتر بكرێت بەئامانجی تێپەڕاندنی بۆ بەرژەوەندی عێراق وكوردستان“.
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم گوتیشی “رێژەی هەرێم لەبودجە دیاریكراوە دوای خەرجی سیادی و حاكیمە، بەڵام بەپێی هەقی خۆمانپێشبینیمان دەكرد كەمترە لەوەی بە هەقی خۆمانی دەزانین، بەڵام بەشی هەرێم 12.67%”.