٢٠ ملیۆن دۆلاری سلێمان هەلشۆیی دۆزرایەوە کە لە کادێنێک شاردبوویەوە

دوای ئەوەی هاووڵاتیەکی سنوری پشدەر بە ناوی سلێمان هەڵشۆیی لە مامەلەی بازرگانی ئیفلاس بوونی خۆی راگەیاند، سەدان هاووڵاتی دەڤەرەکە گردبوونەورایانگەیاند کە قەرزیان لەلای ئەو هاووڵاتیەیە، پاش دەست بەسەرکردنی ئەو بازرگانە ئەمڕۆ هێزێکی دژەتیرۆری یەکێتی ٢٠٠٠ دەفتەر لەکادێنی مالێک دەردەهێنێت کە پارەکە هی ئەو بازرگانەبووە

سەرچاوەیەک لە سەنگەسەر بە دەزگای میدیای خواکوڕکی راگەیاند کە ئەمڕۆ ٢٢/١٢/٢٠٢٠، هێزێکی زۆری دژە تیرۆر یەکێتی چونەتەشارەدێی سەنگەسەر، نزیکەی ٢٠٠٠ دوو هەزار دەفتەر دۆلار، کە دەکاتە نزیکەی (٢٠) بیست ملیۆن دۆلار، لە کادێنی ماڵێک دەستیبەسەردە گیراوە.

سەرچاوەی زانیاریەکان راشیگەیاند هێزەکەی دژە تیرۆر ڕێگای نەداوە هێزی پۆلیسی ڕاپەڕین بەشداری ئۆپەراسیۆنی دەست بەسەر داگرتنی پارەکە بکەن، بەڵام پۆلیس لە نزیکەوە ئاگاداری دەرهێنانی پارەکە و بارکردنی بووە.

هەروەها راشیگەیاند هەر ئەم هێزەی دژەتیرۆر لە کاتژمێر ١ی دوا نیوەڕۆ هاتونەتە ڕێگای نێوان گەڕەکی ڕاپەڕین و ناوچەی پیشەسازینزیک گۆرستانی ڕانیە، لەوێ ماونەتەوە دوای ئەوەی هێزی پۆلیسی ناوچەکە داوایان لە هێزەکە کردووە ئەو ناوچەیە چۆڵ بکەن، لەبەرئەوەیڕێگای هاتووچۆی هاوڵاتیانیان گرتووە، لە وەڵامدا هێزەکەی دژەتیرۆر بە پۆلیسی گوتووە  ، ئێوە بگەڕێنەوە، ئێمە بە فەرمانی سەروی خۆمانلێرەین.

سەرچاوەی زانیاریەکان ئاشکراشی کرد کە ئەو پارەیەی دژەتیرۆر بردوویەتی  هی سلێمان هەڵشۆیی بووە، بریارە  سلێمان هەڵشۆیی کەلەئێستادا لە بەندیخانەی پۆلیسی ڕاپەڕین بەند کراوە، شەو ئەم هێزە بیگوازێتەوە بۆ شاری سلێمانی.

Back to top button