بەپرسانی مان سیتی بۆ گواستنەوەی مێسی دوو بژاردە لەبەردەم گواردیۆلا دادەنێن

كارگێڕی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی سەبارەت بە گواستنەوەی مێسی بۆ یانەكە دوو بژاردە دەخەنە بەردەم گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەكە بۆ ئەوەی یەكیان پەسند بكات.

بەپێی بەرنامەی (ئیل چێرنجیتۆ)ی تەلەفزیۆنی ئیسپانی كارگێڕی مان سیتی بە گواردیۆلایان ڕاگەیاندوە كە تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەكی فەرمی لەگەڵ مێسی نەكراوە، بەڵام بۆ گواستنەوەی مێسی دوو ڕێگات لە پێشە ئەو یان گواستنەوەی مێسی لە هاوینی داهاتوو بێ ئەوەی هیچ گرێبەستی دیكە ئەنجام بدرێت، یان لەبری گواستنەوەی مێسی یانەكە 3 گرێبەست ئەنجام بدات، بۆ ئەمەش پیپ گواردیۆلا سەرپشك دەكرێت بۆ ئەوەی یەك لەم دوو بژاردەیە هەڵبژێرێت.

جێی ئاماژەیە، مێسی دەتوانێت لە وادەی گواستنەوەی زستانە بەپارەیەكی دیاری كراو ڕیزەكانی بارسێلۆنا بەجێ بهێڵێت، یان دەتوانێت لە هاویندا بەخۆڕایی لە بارسێلۆنا بڕوات و پەیوەندی بە یانەیەكی دیكە بكات، لەو ساتەش هەردوو یانەی پاریس سان جێرمان و مانچێستەر سیتی چاودێری یاریزانەكە دەكەن.

Back to top button