وەزیری تەندروستی لەبارەی ڤایرۆسە نوێیەكەی كۆرۆنا ڕوونكردنەوە دەدات
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دەگوترێ ڤایرۆسێكی نوێیە، ڕوونكردنەوە دەدات و دەڵێت، بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكە دەكەین.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵاتی فەیسبووك نووسیویەتی، بە هەستیارییەوە دەڕوانینە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێكارەكان بۆ بەرژەوەندیی هاووڵاتی لە پێشینە دەبێت.
وەزیری تەندروستی ڕوونی كردووەتەوە، پێكەوە كوردستان دەپارێزین.
ئەو ڕوونكردنەوەیەی وەزیری تەندروستی لە كاتێكدایە باس لە جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا و چەند وڵاتێكی تر دەكرێت كە خێرایی بڵاوبوونەوەی زۆرترە لەوەی پێشوو.