ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان لە بوودجەی عێراقدا تاووتوێ ده‌كات

به‌سه‌رۆكایه‌تى مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه ، كه‌پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٣ی ١٢ی ٢٠٢٠ ، ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێكردنی گفتوگۆیەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ ، سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان ، لە چوارچێوەی بوودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢١ و بابەتە پەیوەندیدارەكانی كۆدەبێتەوە.