کەشناسی هەرێم: شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، باران له كاتى جیا جیادا ده‌بارێت، له‌سه‌ر لووتكه‌ى شاخه به‌رزه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشه‌ممه، له هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك له كاته‌كانى به‌یانیدا ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى به‌فربارینیش له ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.