بۆ روونکردنەوەی زیاتر شاندی دانووستانکاری هەرێم لە گەڵ بەغدا ، دەچنە پەرلەمان
سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک – ی ئاشکرا دەکات ، بۆ ڕێگری لە هەر دەنگۆیەک و هەواڵی چەواشەکاری ، شاندی دانووستانکاری حوکمەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەچنە پەرلەمانی کوردستان .
لەو سەردانەیاندا بۆ پەرلەمانی کوردستان شاندی حکومەت وردەکاری و ئەنجامەکانی دانووستان لە گەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی عێراق باس دەکەن بۆ ئەوەی ئەندامان و سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەی ئاگادار بن .
بە پێی زانیاری هەمان سەرچاوە ئەگەری هەیە کۆبوونەوەکە لە نێوان دەستەی سەرۆکایەتی و پەرلەمان و شاندی دانووستانکار و سەرۆکی فراکسیۆنەکان بە رێوە بچێت و ڕاپۆرتی تایبەتیشی بۆ ئامادە بکرێت