دوو کوردی کۆچبەر بە رووداوی شەمەنەفەر ، گیانیان لە دەستدا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/12/qalb-100.jpg)
هێڵی ئاسنینی لیگۆریا لە ناوچەی ساڤۆنای ئیتاڵی تووشی رووداوێکی هاتووچۆی شەمەنەفەر دەبێت و دوو کوردی کۆچبەر کە بەنیازی چوون بۆ فەڕەنسا بوون لەو رووداوەدا گیانیان لە دەست دەدەن .
وەک سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیتالیا ئامژەیان پێداوە ، کۆچبەرەکان لە ١٠ کەس پێک هاتبوون و دوو کەسیان لە سەرەتای رووداوەکە گیانیان لە دەستداوە .
کۆچبەرەکان کورد و ئێرانی بوون و برای یەک لەوانەی گیانیان لە دەستداوە ، لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دایە
کورد بوونی ئەوانەی گیانیان لە دەستداوە لە لایەن دەزگای لووتکە بۆ چاودێری کۆچی کوردان پشتڕاستی دەکاتەوە