گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر: ته‌نها له‌ ساڵی 2020 زیاتر له‌ 4 هه‌زار تۆمه‌تبارده‌ستگیر كراون  

 

 

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی له‌ ساڵی نوێی و به‌رێكردنی ساڵی 2020 گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر  له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ ساڵی (2020)دا زیاتر له‌ (4) هه‌زار تۆمه‌تباری ده‌ستگیر كردووه‌.

هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا  رایگه‌یاندووه‌: “(4) هه‌زار و (301) ته‌مبه‌تباری له‌كۆی ئه‌و كه‌یسانه‌ی له‌ تاوانه‌كانی دزی، كوشتن، مادده‌ی هۆشبه‌ر، ته‌قه‌كردن و شه‌ڕ، له‌گه‌ڵ چه‌ندین تاوانی دیكه‌ ده‌ستگیركردووه‌ و وێرای ئه‌وه‌ی كه‌ چه‌ند تۆمه‌تبارێك هه‌ن له‌ ده‌ستی یاسا رایانكردووه‌ و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌مساڵ كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ (11) ساڵه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌یه‌، به‌ غیابی حكوم كرابوو، راده‌ستی دادگامان كردووه‌”.

 

گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند ‌، “ئاماره‌كانی كوشتن له‌ ساڵی (2020)، (65) تاوانی كوشتن ئه‌نجام دراون، (61) كه‌یس له‌و تاوانانه‌ یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه‌، واتا تاوانباران ده‌ستگیر كراون، واتا به‌‌ رێژه‌ی (94%)ی كه‌یسه‌كانی تاوانی كوشتن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه‌”.

 

هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئاماره‌كانی تاوانكاری له‌ پایته‌خت، بۆ ساڵی (2020)، به‌مشێوه‌یه روونكرده‌وه‌‌:

 

رووداوی ته‌قه‌كردن،‌ (29) كه‌س ده‌ستگیر كراون له‌كۆی (32) ته‌قه‌كه‌ر، ته‌نیا (3) حاڵه‌ت ماوه‌.

 

به‌هۆی به‌كارهێنانی منداڵ و خاوه‌ن پێدوایستی تایبه‌ت، هێزه‌كانی پۆلیس له‌ پارێزگای هه‌ولێر، هه‌زار و (105) حاڵه‌تی سواڵكردنی له‌ چواڕیان و شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌ستگیركردووه‌، دراونه‌ته‌‌ دادگا.

 

2497 له‌كاتی كه‌ره‌نتینه‌دا، (2) هه‌زار و (497) نێرگه‌له‌ ‌له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ و له‌ناوبراون.

 

(45) ته‌ن ده‌رمانی ماوه‌ به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ و به‌ناوبراون.

 

(112) شوێنی نایاسایی و ته‌جاوز به‌هه‌ماهه‌نگی پۆلیس تێكردراون.

 

(98) ئۆتۆمبیل له‌كاتی سه‌رپێچیدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ و كه‌یسه‌كانی ره‌وانه‌ی دادگا كروان.‌

 

(265) سه‌رپێچیكار له‌ شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ده‌ستگیرگراون.

 

02) شوێن به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ رێنماییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم داخراون.

 

(183) تۆمه‌تباری خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێم و عێراق، له‌ لایه‌ن پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر‌ ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ی شاره‌كانی خۆیان كراونه‌ته‌وه‌.

 

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌ركی پاسه‌وانی بۆ قونسوڵخانه‌ و شوێنه‌ دیبلۆماسییه‌كان ئه‌نجامداوه‌، له‌گه‌ڵ یاوه‌ریكردن و گواستنه‌وه‌ی كارمه‌نه‌كانییان به‌ سه‌ركه‌وتیی جێبه‌جێكراوه‌.

 

پۆلیس به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش و زێره‌ڤانی، سه‌رپێچیكارانی ده‌ستگیركردووه‌ و به‌رده‌وام له‌ناو شار و ده‌روه‌ریدا گه‌ڕوان، مه‌فه‌رزه‌یان داناوه، بۆ پاراستنی ئارامی هه‌رێمی كوردستان.‌

 

له‌كاتی په‌تای كۆرۆنا، پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ قایمقامیه‌تی هه‌ولێر هه‌ماهه‌نگی هه‌بووه‌ له‌سه‌تاسه‌ری شاری هه‌ولێر، جگه‌له‌وه‌ش له‌وكاته‌دا پاسه‌وانی سامانی خه‌ڵكی كردووه‌ و پاراستوویه‌تی.

Back to top button