وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا نه‌وه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا به خێراییه‌كی زۆره‌وه له بریتانیا بڵاوده‌بێته‌وه
دواى ئه‌وه‌ی جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له بریتانیا سه‌ری هه‌ڵدا و به خێراییه‌كی زۆر ته‌شه‌نه‌ی كرد، وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا رایگه‌یاندووه ، نه‌وه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره و زۆر به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات.
مات هانكۆك، وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه : ڤایرۆسه‌كه به خێراییه‌كی سه‌ر سوڕهێنه‌ر بڵاو ده‌بێته‌وه‌و به‌هۆی خێرایی ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌و جۆره نوێیه‌ی كۆرۆنا رێكاری توند له چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی ئینگلته‌را ده‌گیرێنه‌به‌ر.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا راشیگه‌یاند “له 26ی ئه‌م مانگه‌وه ئاستی چواره‌می رێكار و كۆتوبه‌نده‌كانی ته‌ندروستی و خۆپارێزی له ناوچه‌یه‌كی زۆر فراوانی باشووری ئینگلته‌را تا ده‌گاته له‌نده‌ن و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان جێبه‌جێ ده‌كرێن، كه له‌وانه‌یه بگاته ئاستی داخستنی ته‌واوه‌تی“.