په‌روین بوڵدان: سه‌رباری بڕیاره‌كه‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا به‌داخه‌وه ده‌میرتاش هێشتان له زیندانه
دواى ئه‌وه‌ی دوێنێ دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا داوایان له توركیا كرد كه ده‌ست به‌جێی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پیشووی پارتی دیموكراتی گه‌ڵان هه‌ده‌په ئازاد بكات، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ره‌خنه له توركیا ده‌گرێت كه سه‌رباری بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای مافی مرۆڤ هێشتان ده‌میرتاش له زینداندایه.
پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە، لە مەڵبەندی سەرەکی هەدەپە لە شاری ئیستانبوڵ، له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لە بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە بارەی هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەڵاحەدین دەمیرتاش کرد و ئاماژەی بەوەدا کە پارێزەرەکانی سەڵاحەددین دەمیرتاش هەوڵی زۆریانداوە بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە.
هاوسەرۆکی هەدەپە، رەخنەی لەوەش گرت کە هەرچەندە بڕیارەکە ئێوارەی دوێنێ دەرچووە، بەڵام تا ئێستا سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازادنەکراوە و گوتیشی: “پێویستبوو دوای دەرچوونی بڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا، سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد بکرایە، بەڵام تا ئێستا ئازاد نەکراوە. پێویستە دەمیرتاش و تەواوی زیندانییە سیاسییەکانی دیکە دوای دەرچوونی ئەم بڕیارە راستەخۆ ئازاد بکرێن”.
هه‌روه‌ها گوتیشی راستە بڕیارەکە بۆ سەڵاحەددین دەمیرتاش دەرکراوە، بەڵام لە راستیدا پەیوەندی بە ملیۆنەها کەسەوە هەیە. بڕیارەکە تەنها تایبەت نییە بە هەدەپە، بەڵکو تایبەتە بە هەموو بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە ناڕازییەکان. ئەو تاوانانەی ئەمڕۆ بەرامبەر ئێمە دەکرێن، سبەی بەرامبەر پارتەکانی دیکەش دەکرێن. بە پێویستی دەزانم هەموو پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان هەڵوێستی ئەرێنییان لەسەر ئەم بڕیارە هەبێت و پشتگیری بکەن”.