له‌ بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق حه‌شدی شه‌عبی زیاتر له‌ 6 وه‌زاره‌ت بودجه‌ی بۆ داندراوه‌ و بودجه‌كه‌ی زیاتر له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش ‌

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پڕؤژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 ی په‌سه‌ند كرد و ره‌وانیه‌ په‌رله‌مانی كردو پێشتر پڕؤژه‌كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زیرێك بۆ میدیاكان دزه‌یان پێكرا بوو به‌ پێی پڕۆژه‌ بودجه‌كه‌ زیاتر لە ٢ تریلیۆن و ٤٠٠ ملیار دینار بۆ خەرجییەکانی دەستەی حەشدی شەعبی تەرخانکراوە، کە زیاترە لە بودجەی ٦ وەزارەتی عێراق.

 

میدیاكانی عێراق رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ ره‌شنووسی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021 حه‌شدی شه‌عبی بودجه‌كه‌ی زیاتره‌ له‌ وەزارەتەکانی (رۆشنبیری و داد و دەرەوە و  پلاندانان و سەرچاوەکانی ئاو و گواستنەوە) هه‌روه‌ها بودجەی حەشدی شەعبی زیاترە لە بودجەی وەزارەتی پەروەردە ، نزکیشیە لە بودجەی تەرخانکراو بۆ پارێزگای بەغدا و زیاترە لە بودجەی پارێزگاکانی نەینەوا و زیقار و نەجەف و دیوانیە پێکەوە.

 

هه‌روه‌ها كه‌ناڵی حوره‌ی عێراقی رایگیه‌اندووه‌ كه‌  پر تێچووترین لە دوای وەزارەتی دارایی، وەزارەتی ناوخۆ کە ٨ تریلیۆن دیناری بۆ تەرخانکراوە، دوای ئەویش بەرگرییە کە ٦ تریلیۆنی بۆ تەرخانکراوە و دوای ئەویش کار و تەندروستییە.

 

 

 

Back to top button