چیتر مووچە نابێتە هەواڵی بەپەلە

خواكوڕك
 
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە لەمەودوا حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو 15ی مانگ دەس بە مووچەی مانگانە دەكات و تا كۆتای مانگەكە تەواوی دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەكانیان وەر دەگرن”.
 
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارای و ئابووری بە خواكوڕكی راگەیاند، لەمەو دوا سیستەمی دابەش كردنی مووچە مانگانە دەبێت لە 15 مانگ دەسپێدەكات و لە كۆتای مانگ هەموو وەزارەت و دەزگا و دەستەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەكانیان وەر دەگرن”.
 
لەبارەی ئەوەی كە ئەگەر مانگێك 28 بوو وەك ئەو مانگە سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی دەلێت دەبێت لە 13 رۆژ تەواوی مووچەكان دابەش بكرێت، واتا ئیتر مووچەی مانگانە لەكاتی خۆی دا دابەش دەكرێت”.
 
سەبارەی بە مووچەی مانگی 12 و 1 و 2 سەرچاوەكە گوتی ئەو مانگەی مووچەی مانگی 12 دابەش دەكرێت، ئەوانی تریش هەروا دەبێت بەڵام ئەگەر حكومەت پارەی لەبەر دەست بێت هەوڵدەدات مووچەی دوو مانگی ماوە بەیەكەوە دابەش بكات”.
 
لە كۆتایشدا سەرچاوەكە ئاماژەشی بەوە کرد، لە سەرەتادا دەبێت وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکات، بەڵام هێشتا لیستەکە نەنێردراوە، چونکە لەلایەن داراییەوە وادەی ڕەوانەکردنەکە دیاری دەکرێت. گوتیشی: ”هەر کاتێک لیستەکە بنێردرێت، لەماوەی دوو ڕۆژدا وردبینی تێدا دەکرێت و دابەشکردنی مووچە دەست پێ دەکات“.
Back to top button