نووسەرێكی ئەمریكی:ئەو دۆخە نارەزایەتیەی كە لە سلێمانی و بەغدا هەیە دژی ئیدارەی شارەكانە نەك هەولێر
مایكڵ نایت، نووسەری بەناوبانگی ئەمریكی لە راپۆرتێكدا ئاماژە بەوە، دەكات كە دۆخی ناوەخۆی عێراق بەرەو داروخانێكی مەترسیداری هاوشێوەی یوگسلافیا دەچێت، بەغدا زۆری بریوە و كەمی ماوە بۆ كۆتایی هێنان بەو دەوڵەتەی لەسەد ساڵی رابردوو بۆ خەڵكەكەی نەبوو”.
هەروەها ئەو نووسەرە ئەمریكیە دەشلێت” لەدوای ریفرادۆمی 25ی 9ی 2017 هەرێمی كوردستان لەناوەخۆدا شەقبوونێكی گەورە تێیدا روویدا، بەغدا بەسەر هەولێر فەرز كرا، ئەوەش پێشانی دا كە سێ دەسەڵات لە ناو عێراقدا بوونی هەیە، دەسەڵاتی هەولێر و دەسەڵاتی سلێمانی و بەغدا، راستە هەولێر ناوەند و پایتەختی هەرێمی كوردستانە بەڵام سلێمانی بەشێكی عێراقیە نەك كوردستانی هەر بە پێی لێكۆلینەوەكانیش دەركەوتووە بەشێكی خەڵكی حزبی لە سلێمانی حزبە سیاسیەكانی سلێمانی زیاتر وەڵائیان بۆ بەغدا هەیە نەوەك بۆ هەولێر ئەوەش بەئاشكرا دیارە”.
هەروەها نووسەر دەشنووسێت، كاریگەریەكانی ئێران لەماوەی رابردوو لەسەر بەغدا بەتەنها نەبووە بەڵكو سلێمانیش بەشێك بووە لە ناوەندێكی باڵادەستبوونی ئێران، ئەوەشە وای كردووە وەڵائە سیاسیەكان لەو دەڤەرە زیاتر بۆ بەغدا بێت، هەر بۆیەش لەشەری هەولێر و بەغدا دا سلێمانی بەردەوام بەغدایی هەڵبژاردوو لە بەرامبەر هەولێر لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 ئەو هەڵبژاردنە زۆر بەئاشكرا روویدا”.
نووسەر ئاماژە بەوەش دەكات كە لە ئێستادا لە بەغدا باس لەوە دەكرێت، كە بۆیە بەغدا تووشی ئەو هەموو گەندەڵی و فەسادیی و نەبوونی خزمەتگوزاریە هاتووە، چونكە هەولێر پارەی بەغدا بردووە، ئەوە بەئاشكرا لە میدیاكاندا باسی لێوە دەكرێت، شەقامی عێراقی لە ئێستادا وا باس لە دۆخی بەغدا و خزمەتگوزاریەكان دەكەن، رێك لە سلێمانیش بەهەمان شێوەی بەغدا باس لەوە دەكەن، كە پارەكە هەولێر بردوویەتی و وا وەڵامی خەڵك دەدەنەوە، گوایە هەولێر پارەی سلێمانی بردووە”.
مایكڵ نایت دەشنووسێت” سێ ئیدارە لەعێراق دا بوونی هەیە، ئیدارە بەغدا و سلێمانی و هەولێر، ئەگەر ئیدارەكان بەراورد بكەیت، بەیەك دا بۆت روون دەبێتەوە كە هەولێر لەرووی ئیداریەوە، زۆر لەپێشەوەی بەغدا و هەولێرە، دەشنووسێت هیچ كەسیش باوەر بەو قسیە ناكات كە هۆكاری شكەستی ئیدارە بەغدا و سلێمانی لە ئەستۆی هەولێر، ئەو قسەیە جێگای باوەری خەڵك نیە، بۆنموونە خەڵك لەسلێمانی دژی ئیدارەی ئەو شارە رادەپەرێت، لە بەغداش دژی ئیدارەی حكومەتی مەركەزی بەڵام لەهەولێر و دهۆك خەڵك دژی ئیدارەی شارەكان راناپەرێت، كەوایە ئەوەی دەبێت وەڵامی ئەو خەڵكە بداتەوە ئیدارەكانی بەغدا و سلێمانیە نەك هەولێر بۆیە دەبێت بەو جیاوایە ئێمە لە عێراقی نوێدا بروانین.