حه‌سه‌ن رۆحانی: سه‌دام حوسێن مرۆڤێكی شێت بوو، دۆناڵد تره‌مپیش شێته بۆیه چاره‌نووسی وه‌ك سه‌دام ده‌بێت
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی مڵملانێكانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، حه‌سه‌ن رۆحانی هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاریه‌كان كه هێرشه ئه‌لیكترۆنیه‌كانی سه‌ره‌تای مانگی رابردوو سه‌ر چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مریكا له لایه‌ن ئێرانه‌وه ئه‌نجامدراون رایگه‌یاند كه سەدام حسێن سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق کەسێکی شێت بوو جەنگی بەسەرئێراندا سەپاند هەروەها دۆناڵد ترەمپیش شێتە و جەنگی ئابوری بەسەریاندا سەپاندوە.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری ئێران راشیگه‌یاندووه كه وەک چۆن لە شەڕی سەربازیدا سەداممان بەزاند ئه‌وا له شەڕی ئابووریدا شکست بەترەمپ دەهێنین، و چارەنووسی ترەمپ زۆر لە چارەنووسی سەدام حسێن باشتر نابێت.
هه‌روه‌ها رۆحانی رایگه‌یاندووه كه ئێران ڕێگەی نەدا شەڕی ئابووریی ئەمریکا بە ئامانجەکانی خۆی بپێکێ، و جەختی لەوە شکردەوە کە سزاکانی ئەمریکا لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان و سەرنگومکردنی ڕژێمی ئێران سەرکەوتوو نەبوون، حکومەتی ئێران هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ پوچەڵکردنەوە و نەهێشتنی کاریگەری سزاکان.