رۆژنامه‌نووسێك: هێزێكی ئه‌مریكا له سێگۆشه‌ی سوریا و عێراق و توركیا جێگیر ده‌كرێن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاریدا كه هێزه‌كانی له عێراق كه‌مبكاته‌وه به شێكی له هێزه‌كه‌ی كشانده‌وه هه‌رێمی كوردستان و به‌شێكی دیكه‌ی نارده وڵاتی كوێت، به پێی چه‌ند زانیاریه‌ك بڕیاره هێزێكی ئه‌مریكا له كوێته‌وه ئه‌مشه‌و بگاته هه‌رێمی كوردستان و رۆژنامه‌نووسێكیش ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و هێزه له سێگۆشه‌ی عێراق و سوریا و توركیا جێگیر ده‌كرێن.
ته‌نیا كوردی رۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسی، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی : نیشتەجێبوونی ھێزی ئەمەریکا لەسێگۆشەی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ (سووریا، عێراق و تورکیا)، ھەنگاوێکی ژیرانەیە و، ئەمە یەکەم حەسانەی سەربازییە بەدەوری ھەرێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها ئه‌و چاودێره سیاسیه ده‌شنوسێت: جێگیر كردنی ئه‌و هێزه چەندان حساباتی پێشوەختەی گەمەیەکی ھاوبەشی ئیقلیمی لەدژی ھەرێمی کوردستان ھەڵدەوەشێنێتەوە.