وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: لێبوردنی گشتی بۆ چوار تاوانبار كه 17 عێراقیان كوشتووه له لایه‌ن دۆنالد تره‌مپ، ناگونجێت له‌گه‌ڵ رێزگرتن له به‌هاكانی مافی مرۆڤ
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/12/07.jpg)
دواى ئه‌وه‌ی لە ساڵی ٢٠٠٧ چه‌ند ئەندامێكی کۆمپانیای بلاک وۆتەری ئەمریکی دەستڕێژی گولـله‌یان لە هاوڵاتیانی مەدەنی عێراقی کرد لە نزیک گۆڕەپانی نسور لەغدا و بەهۆیەوە ١٧ کەس کوژران و ٢٠ کەسی دیکەش بریندار بوون، دۆنالد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا لێبوردنی گشتی بۆ ئه‌و كارمه‌ندانی بڵاك وۆته‌ر ده‌ركرد ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی له عێراق لێكه‌وته‌وه.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند كه چاودێری بڕیارەکەی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان کردووە، بۆ لێبوردنی ٤ کارمەندی کۆمپانیا بلاک ۆتەری سەربازی، کە بەرپرسن لە کوشتنی ١٤ هاوڵاتی عێراق و ژمارەیەکی دیکەش لە ساڵی ٢٠٠٧دا، کە لەو کاتەدا ڕوداوەکە لەسەرئاستی نێودەوڵەتی ئیدانەیەکی فراوان کراو.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه،بڕیارەکە مەترسی تاوانەکەی لەبەرچاو نەگرتووە و ناگونجێت لەگەڵ پابەندبوونی ئەمریکا، کە دەڵێت ڕێز لە بەها و مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەریی و حوکمی یاسا دەگرێت، جگە لەوەش لەبەرچاو نەگرتنی کەرامەتی قوربانییەکان و هەست و سۆزی کەسوکارەکانیانە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختیشیکردووەتەوە، لەگەڵ حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەڕێگەی کەناڵە دیپلۆماتییەکانەوە چاودێری بابەتەکە دەکات، بۆ ئەوەی هانی واشنتۆن بدات پێداچوونەوە بە بڕیارەکەدا بکرێت.