بارسێلۆنا دەیەوێت هەڵە بە هەڵە چارەسەر بکات

رۆژنامەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن کە کارگێڕیی یانەی بارسێلۆنا بەنیازە هەنگاوێکی هەڵە بنێت و بەرگریکارێک بێنێتە ریزەکانی، کە هەمیشە هەڵەی گەورە دەکات.

بەپێی ئەو رۆژنامانە، بارسێلۆنا دەیەوێت هەڵە بە هەڵە چارسەر بکات و دەڵێن “بارسا چاوی بڕیوەتە تواناکانی شکۆدران موستافیی بەرگریکاری ئەڵمانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی و دەیەوێت بە هێنانی ئەو یاریزانە کێشەکانی هێڵی بەرگرییەکەی چارەسەربکات”

ماوەی چەند ساڵێکە بارسا بەدەست کێشەی هێڵی بەرگرییەوە دەناڵێنێت، ئێستا کێشەکانی زیاتربوونە دوای تووشبوونی جیرارد پیکێ بە پێکانێکی قورس، کە بەهۆیەوە ماوەی چەند مانگێک دووردەکەوێتەوە.

رۆژنامەکانی بەریتانیا ئاشکرایانکرد، ئێمری ئۆزتۆرکی بەڕێوەبەری کارەکانی شکۆدران لە شاری بارسێلۆنایە، خودی خۆیشی لە رێگەی سۆشیال میدیاوە وێنەیەکی خۆی بڵاوکردووەتەوە، کە لە یاریگەی کامپ نو دەردەچێت و نووسیویەتی “ئامادەین بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە”.

ئۆزتۆرک بە تۆڕی فۆکس سپۆرتی راگەیاندووە کە بەهۆی موستافییەوە لە بارسێلۆنایە.

Back to top button