سعودیەو تورکیا هاودەنگن سەبارەت بە ئێران
خواكوڕك
عادل جبریل وەزیری دەرەوەی سعودیە ئاماژە بەوە دەکات کە دیداری ئەنجومەنی هاوکاری سعودی تورکی گرنگە و بەبەرهەم بووە”.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، لەگەڵ هاوتا تورکیەکەی لە ئەنکەرە،جبریل وەزیری دەرەوەی سعودیا ئاماژەی بە هاوهەڵوێستی سعودیەو تورکیا کرد تایبەت بە پرسەکانی وڵاتانی عێراق و سوریاو دەستوەردانەکانی ئێران لە ناوچەکە، هاوکات جبریل ئاماژەی بە ئەنجومەنی کاری هاوبەشی سعودی تورکی کردو ئەوەی خستەڕوو کە ئەو دوو وڵاتە خاوەن پێگەی ئابوری گرنگن لەناوچەکەو لەو چوارچێوەیەشدا کار دەکەن بۆ پاراستن و برەودان بە ئابوری دو لایەنەو و خزمەتکردنی دانیشتوانی هەردوو وڵاتەكە”.
لە تەوەرێکی ترداو تایبەت بە پرسی پەکەکە وەزیری دەرەوەی سعودیە ئەوەی خستەڕو کە پەکەکە گروپێکی ترۆریستیە و ڕێگەش نادەن خاکی سوریا دابەش بکرێت.
تایبەت بەدۆخی سوریاش جبریل وتی:هێزە ئێرانیەکان و حزبوڵا دەستوەردانیان لە سوریا کردوەو هیوادارین بە گفتوگۆ ئەوە کۆتایی بێت.