دۆناڵد ترەمپ: لەبارەی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەعێراق هەڕەشە لەئێران دەکات
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هەر ئەمریکییەک لەعێراق بکوژرێت ئێران بەرپرسە لێی.
لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی رابردوو چەند موشەکێک ئاراستەی باڵیۆزخانەکەمان کراوە لەبەغداد، هەندێکیان نەتەقیونەتەوە و ئامانجەکەیان نەپێکاوە، ئەزانن ئەو موشەکانە لەکوێوە هاتون؟ لەئێرانەوە هاتوون.
ترەمپ نوسیویەتی، ئێستا مقۆمقۆی ئەوە هەیە گوایا جارێکی دیکە هێرشبکرێتەوە سەر باڵیۆزخانەکەمان، بەڵام ئامۆژگاری هاوڕێیانەی ئێران دەکەم هەر هاوڵاتییەکی ئەمریکی بکوژرێت ئێران بەرپرسیار دەکەم.
لەکۆتایدا، ترەمپ نوسیویەتی باش بیر لەوە بکەنەوە.