ئیسرائیل قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆ رادەگەیەنێت و سنورەکانی دادەخات

بەهۆی دەرکەوتنی جۆرە نوێیەکانی کۆرۆنا و مەترسی خێرا بڵاوبونەوەیان، حکومەتی ئیسرائیل بڕیاری داخستنی سنورەکان و قەدەغەی تەواوەتی هاتووچۆی راگەیاند.

لەئەنجامی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بڕیاردرا بەداخستنی تەواوەتی وڵاتەکەیان بەڕوی گەشتە جیهانییەکاندا، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ ڕوبەڕوبونەوەی مەترسییەکانی ئەو جۆرە نوێیانەی کۆرۆنا کە لەبریتانیا و چەند وڵاتێکی دیکە دەرکەوتوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا جیهانیەکان، بڕیارەکە لەرۆژی یەکشەممەی داهاتوەوە دەستپێدەکات و بۆماوەی دوو هەفتە بەردەوامدەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی سپوتنیک بڵاویکردەوە هەریەک لەبنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیران و بێنی گانتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل بڕیاری داخستنی وڵاتەکەیان بەڕوی جیهاندا داوە.

Back to top button