کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بۆخوار سفری سیلیزی نزمدەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کاریگەرى ئەو شەپۆڵە باران بارینەى روى لە ناوچەکەمان کردبو ئەمڕۆ کۆتاىی دێت و سبەی هەینی نزمترین پلەکانى گەرماى پێشبینیکراو تۆماردەکرێن و لەهەندێک ناوچە پلەکانی گەرما بۆژێر سفر نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لەپارێزگاکانی کوردستان هەور و نمەباران دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکان، هەروەها کاریگەرى ئەو شەپۆلە باران بارینەى روى لە ناوچەکە کردبو ئەمڕۆ کۆتایی دێت، بەڵام پلەکانى گەرما هەر بە نزمى دەمێنێتەوە.
لەراگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سبەی هەینی نزمترین پلەکانى گەرماى پێشبینیکراو لە زۆربەى ناوچە شاخاویتەکان و سەنتەرى ناحیە و قەزاى ناوچە شاخاوییەکان یان لە ژێر سفر دەبێت یان لە سفر پلەى سیلیزى نزیک دەبێتەوە، هەروەها سبەی بە گشتى ئاسمان ساماڵ دەبێت.