كۆرۆنا خۆبەدەستەوە نادات

تەنیا چەند ڕۆژێک بوو کە دووەم جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا دەرکەوت ، کە بە بەدکاری ناسراوەو، سەختتر لەوەی لە ئەفریقای باشوور سەری هەڵدا.

ئەم ڕاگەیاندنە و كێشە نوێیە ئێوارەی چوارشەممە لەلایەن مات هانکۆک سکرتێری تەندروستی بەریتانیاوە ئاشکرا کرا کە گوتی دوو توشبوون بە و ڤایرۆسە لە بەریتانیا دۆزراونەتەوە.

ئەو دوو حاڵەتە لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵ ئەو کەسانەی لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لە ئەفریقای باشوورەوە گەڕابوونەوە و خۆیان و پەیوەندیان هەموویان گۆشەگیر کردبوو.

سەرچاوە: سکای نیوز

Back to top button