هاتوچۆی هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند، ئاگادار ئەو هاوڵاتیانە دەکەنەوە کەلەئێستادا سەرقاڵی بون بەخاوەنی مۆڵەتی شۆفێرین، بەهۆی پشوەکانی سەری ساڵەوە راییکردنی مامەڵەکەی تاقیکردنەوەکانیان بۆدوای پشوەکان دواخراوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا رایگەیاند، سەرجەم شوفێران وهاولاتیان و ئەو کەسانەی کەخەریکی دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێرین ئاگاداردەکەنەوە کە بەهۆی پشوەکانی سەری ساڵ، دەوام بۆهەفتەی داهاتو رادەگیرێت.
ئەوەش هاتوە، ئەو کەسانەی رۆژانی 27 و 28ی مانگیان بۆدانرابو بۆ (تراییکردن) دەتوانن لەرۆژی3/1/2021 سەردانی بەشی مۆلەت بکەن، ئەو کەسانەی رۆژانی 29 و 30ی مانگیان بۆدانرابو دەتوانن رۆژی 7/1/2021 سەردانی بەشی مۆلەت بکەن.