بەسرە : خۆپیشاندەران هێرشیان کردە سەر کۆمپانیاکانی نەوت و گاز

 

لە بەردەوامی ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی پارێزگای بەسرە ، لە دژی بڕیاری دابەزتنی نرخی دینار لە بەرانبەر دۆلاردا کە دەبێتە هۆی هەژاری زیاتری هاووڵاتیانی عێراقی ئەمڕۆ خەڵکی وەزاڵەهاتووی بەسرە سەرچاوەکانی داهاتی ئەو پارێزگایەیان کردە ئامانجی بەردەوامی خۆپیشاندانەکان .

میدیا عێراقیەکان باس لەوە دەکەن ، خۆپیشاندەران دەرگای هەردووک کۆمپانیای نەوت و گازی بەسرەیان داخستووەو هاوار دەکەن ، ئەگەر ئەو داهاتە بۆ هەژاران و ئاوەدانی نەبێت باشترە دابخرێت .

Back to top button