قائانی لە عێراق بووە
لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، لە نێوان ئەو ڕاپۆرتانەی کە دەڵێن ھەندێك لە دیپلۆماتەكانی ئەمریکا لە عێراق كشاونەتەوە.
سەرچاوە عێراقییەکان بۆ Arabiya.net تەئکیدیان کردەوە کە فەرماندەی هێزی قودس لەگاردی شۆڕشی ئێران ئیسماعیل قائانی لەسەعاتەکانی ڕابردوودا سەردانی عێراقی کردووە ، بەمەبەستی هێورکردنەوەو لەئەستۆنەگرتنی بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی کە یەکشەممەی ڕابردوو لەدەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا دا ڕوویداوە ، بەتایبەتی لەنێوان ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لەوە دەکەن کە ئیدارەی ئەمریکا بیر لەچەندین بژاردە دەکاتەوە لەوەلامی هەر هێرشێکی شیاو بۆ سەر سەربازانی ئەمریکا یان بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەعیراق لەلایەن میلیشیاکانەوە كە تاران پشتگیری دەکات، زۆرجار لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئێران تۆمەتبار دەکرێت بەوەی لەم چەند مانگەی دواییدا ئەو جۆرە هێرشانە ئەنجام دەدات