سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی جەژنی لە دایک بوونی حەزرەتی مەسیح پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی مەسیحی دەکات
کریستیانەکان پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی کۆمەڵگەی کوردستانن و لە گەڵ پێکهاتەکانی دیکەدا ، ڕۆڵێکی گرنگییان لە پێشخستنی کۆمەڵگەی کوردستاندا گێڕاوە و هەرێمی کوردستانیش ، بووەتە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی نەتەوەیی و ئاینیی لە ناوچەکەدا . لەم بۆنە پیرۆزەدا ، پابەندبوونی خۆمان بە قووڵکردنەوە و بەهێزکردنی کولتووری لێبوردەیی و تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە کە یەکێکە لە شانازییەکانی هەرێمی کوردستان.
دهقی پهیامهكه
بەبۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت ) ، پیرۆزبایییەکی گەرم لە خوشک و برایانی کریستیان لە هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە کەشێکی ئارام و پڕ لە کامەرانیدا ڕۆژانی جەژن بەسەر ببەن.
کریستیانەکان پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی کۆمەڵگەی کوردستانن و لە گەڵ پێکهاتەکانی دیکەدا ، ڕۆڵێکی گرنگییان لە پێشخستنی کۆمەڵگەی کوردستاندا گێڕاوە و هەرێمی کوردستانیش ، بووەتە مەڵبەندی بەیەکەوەژیانی نەتەوەیی و ئاینیی لە ناوچەکەدا . لەم بۆنە پیرۆزەدا ، پابەندبوونی خۆمان بە قووڵکردنەوە و بەهێزکردنی کولتووری لێبوردەیی و تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە کە یەکێکە لە شانازییەکانی هەرێمی کوردستان.
ئومێدەوارم هاتنەوەی ئەم جەژنە و ساڵی نوێ، ببێتە مایەی سەقامگیربوونی ئاشتی و تەناهی و کۆتایی هاتنی قەیران و نەهامەتییەکان لە کوردستان و جیهاندا.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/12/24