نوێنەرانی ئەمریکی پشتیوانی لە بڕیاری جۆ بایدن دەکەن بۆ گەڕانەوە رێکەوتنی ئەتۆمی ئێران

 

150 کەس لە نوێنەرانی دیموکراتی ئەمریکا ، رۆژی چوارشەممە لە نامەیەکدا کە ئاراستەی جۆبایدن سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا کراوە ، داوای لێدەکەن بڕیاری خۆی بەرێتە سەر و بگەرێتەوە ناو ڕێکەوینی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی 5+1

هاوکات ئاماژەشیان بەوە داوە ، لە دانووستانەکانی دوا رۆژیشدا بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی دەکەن

بە پێی یاسا ،کۆکردنەوەی واژووی نوێنەران کە لە ئیستادا گەیشتۆتە 150 واژوو بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێکەوتنی ئەتۆمی ئێران ، کۆنگرە تووشی کێشەی یاسایی دەکات و هەروا بە سانایی ناکرێت بڕیار لە بەردەوامی دەرچوون لەو ڕێکەوتنە بەردەوام بێت

 

ش ، ب

Back to top button